بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - " خالد ئەلبەتەش ئەندامی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە کونفڕانسیی " قودس هی ئێمەیە و بە خوێنەکانمان ئەیپارێزین لە کەرتی غەززە وتی : ئەمریکا بە سەرکردایەتی دوناڵد تڕەمپ بڕیاریان داوە بە بەرەنگار بوونەوەی نەتەوەی فەلەستین .
ئەلبەتش وێڕای ڕەخنە گرتن لە بێ دەنگە لێکردنی بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی لە هەمبەر کردەوەکانی دژە فەلەستینی تڕەمپ وتیشی تڕەمپ بە کەڵک وەرگرتنی نابەجێی لە لاوازی و تێک شکاندنی هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی دەیەوێ ئارمانجی فەلەستینی لەناو ببات .
ئەندامی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین جەختی کرد نەتەوەی فەلەستین بە کەس ڕێگای نادات قودس لەوان وەربگرنەوە .
کونفڕانسی " قودس لە ئێمەیە و بە خوێنەکانمان ئەیپارێزین بە ئامانجی لاگری کردن لە مزگەوتی ئەقسا و خۆڕاگری دانیشتوانی قودس لە کەرتی غەززە بەڕێوە چوو .
بڕیارە لە دانیشتنی ڕۆژی سێشەمەی ئەم هەفتەیە 28ی ژانویە دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونی لە گەڵاڵەی سەودای سەدە پەردەی لەسەر لاببرێت .
...........
340